ده قی نامه ی په نابه ران له زیندانه وه

ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد، نیشته‌جێی وڵاتی به‌ریتانیا له دوای ده ستگیرکردنیان له زیندانه وه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیان ده که ن.
له نامه که دا په نابه ران داوا ده‌كه‌ن رونكردنه‌وه بدرێت له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێ بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ده قی نامه ی په نابه ران له زیندانه وه :
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێزان/ سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئێمه وه‌كو په‌نابه‌رانی كورد له به‌ریتانیا ماوه‌یه‌كه ده‌ست كراوه به گرتن و توندكردنمان له به‌ندیخانه‌كانی به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ كوردستان به زۆره ملێ، جا داواكارین ئه‌مه ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمه یان تكایه بۆمان رون بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی حكومه‌تی كوردستانه یان حكومه‌تی به‌غداد؟ ئه‌گه‌ر نا ئێمه هیوادارین فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان نه‌خه‌نه خزمه‌تی ئه‌م پرۆسه به‌دناوه، به‌بڕوای ئێمه ئه‌مه ئه‌نفالكردنی كورده به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر.
هه‌روه‌ها ئێمه ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی حیزبه‌كانی كوردستان كه به‌ڵێنی راگرتنی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئێمه پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌ده‌ن و له پاش هه‌ڵبژاردن دیسان ده‌ستكراوه به ناردنه‌وه‌مان و وه‌رگرتنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستانه‌وه به زۆره‌ملێ.
جا هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی جوابی ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێمه بداته‌وه.
ئه‌مه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له كه‌مپینی ئۆكسفۆردن
عه‌لی ساڵح مه‌ولود
هیمداد عومه‌ر عه‌بدوڵا
ئه‌حمه‌د عارف
ئاری جه‌لیل
دلۆڤان محه‌مه‌د
سه‌لام عه‌بدوڵا
دارا ئیسماعیل
نه‌به‌ز كه‌ریم
عیسا محه‌مه‌د ته‌ها
سه‌رهه‌نگ عومه‌ر
مسته‌فا محه‌مه‌د ساڵح
یونس عه‌لی ئه‌حمه‌د
به‌ختیار مه‌حمود
دانا جه‌لال
عیزه‌ت ئیبراهیم
عه‌باس خدر
پیرۆت مه‌حمود
سۆران عه‌لی
ئومێد خالید












